کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جیهان

قسەی شەهباز شەریف بۆ رووداو لەبارەی نێوەندگیریی ئەمریکا و ئێران: هیوامان لەدەستنەداوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، وڵاتەکەی رۆڵی نێوەندگیرێکی دڵسۆز لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا دەگێڕێت. راشیگەیاند، سەرەڕای ئاڵۆزییەکان، هیوایان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لەدەست نەداوە.

رۆژی چوارشەممە، 23ی ئەیلوولی 2026، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە وەڵامی پرسیارێکی نامۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە رۆڵی وڵاتەکەی لە پرۆسەی دانوستاندنەکانی ئێران و ئەمریکادا رایگەیاند: "پاکستان رۆڵی نێوەندگیرێکی دڵسۆز و بەڕێز لە نێوان ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەگێڕێت."

شەهباز شەریف ئاماژەی بە رێککەوتنە 60 رۆژییەکەی حوزەیرانی ئەمساڵ کرد و گوتی: "یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد لەلایەن سەرۆک ترەمپ، سەرۆک مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و منەوە واژۆ کرا. بەداخەوە، رووداوەکانی دوای ئەوە کەمێک پێشبینینەکراو بوون."

سەرەڕای گرژییەکان، سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند، ئیسلامئاباد بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گوتیشی: "پاکستان بەتەواوی سەرنجی لەسەر بابەتەکەیە و ئێمە هیواکانمان لەدەست نەداوە؛ بە تەواوەتی پێداگرین لەسەر هەوڵی زیاتر و بەدەستهێنانی پێشکەوتن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە."

رۆژی 28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامیدانەوە. رۆژی 17ی حوزەیران، ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد. 

ئەم یاداشتە لەسەر بنەمای راگرتنی تەواوەتیی جەنگ لە سەرجەم بەرەکان، مسۆگەرکردنی ئاسایشی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز و رێکخستنی سنوورداریی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران داڕێژرا. لە بەرامبەریشدا، ئەمریکا بەڵێنی هەڵگرتنی گەمارۆ و سزاکان، ئازادکردنی سەرمایە سڕکراوەکان و داڕشتنی پلانێکی ئابووریی 300 ملیار دۆلاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی کۆتاییدا دا. 

دوای واژۆکردنی یاداشەتەکە، ئەمریکا، ئێرانی بە نەکردنەوەی تەنگەکە تۆمەتبار کرد؛ تارانیش تەلئەڤیڤی بە رانەگرتنی جەنگ لە لوبنان تۆمەتبار دەکرد. بەمەش هەردوولا ئەمەیان وەکو بیانو بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکان و داخستنی تەنگەکە بەکاردەهێنا. دوای تەواوبوونی 60 رۆژەکە، ئەمریکاش چووەوە نێو جەنگەکەوە، بەڵام ئیسرائیل خۆی بەدوورخست. 

بڕیاربوو لەو 60 رۆژەدا رێککەوتنی کۆتایی بکرێت، بەڵام هیچیان ملیان بە داواکانی یەکدی نەدا، کە دیارترینیان پرسی ئەتۆمیی ئێران، هەڵگرتنی گەماڕۆکان و کردنەوەی تەنگەی هورمز بوو. 

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە