رووداو دیجیتاڵ
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا، لە پەراوێزی 81ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ حاخام یەهودا کاپلۆن، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی دژە جوو (سامییەت) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە شەوی رابردوو 23ـی ئەیلوولی 2026 لە نیویۆرک کرا، گفتوگۆ کرا لەبارەی ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش و بەهێزکردنی دیالۆگ و رایەڵی پەیوەندییەکان کە لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا بێت.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، شەیبانی و کاپلۆن لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی "ژمارەیەک پرسی جێی بایەخی هاوبەش و رێگەکانی بەهێزکردنی دیالۆگ و پەیوەندی بەشێوەیەک کردووە کە لە خزمەت بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندایە."
وەزارەتەکە زانیاریی زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو پرسانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوەکراوە یان ئەو دۆسیە دیاریکراوانەی هەردوولا تاوتوێیان کردووە، ئاشکرا نەکرد. تەنیا ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەکە تیشکی خستووەتە سەر پرسە بایەخدارە هاوبەشەکان.
کۆبوونەوەی شەیبانی لەگەڵ کاپلۆن لە نیویۆرک هاوکاتە لەگەڵ زنجیرەیەک کۆبوونەوە کە وەزیری دەرەوەی سووریا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی دەدات. هەر لە هەمان رۆژدا لەگەڵ ئارارات میرزۆیان، وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و ئێد میلیباند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبووەوە.


