کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا

جیهان

ئەندامێکی کۆنگرێس بۆ نێچیرڤان بارزانی: هاوبەشیمان لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

هەکار عەلی

هەکار عەلی

24-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی24-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

رووداو دیجیتاڵ

ئەبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی رۆڵی نێچیرڤان بارزانیی کرد لە پەیوەندیکردن بە سەرکردەکانی ناوچەکە و پاڵپشتیکردنی لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان، هاوکات دڵنیاییدا کە هاوبەشیی ئەمریکا لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.


ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە بڕیارە تاوەکو 30ـی ئەم مانگە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە. 

حەمادە لە پەیامێکدا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد کە هەمیشە لەگەڵ سەرکردە سەرەکییەکانی ناوچەکە لەسەر هێڵە بۆ دروستکردنی لێکگەیشتن و هێورکردنەوەی دۆخەکە.

ئەبراهام حەمادە باسی لەوە کرد، هێزی پێشمەرگەی کوردستان هاوبەشی سەرەکی بوو لە تێکشکاندنی داعشدا.

ئەو ئەندامەی کۆنگرێس دەڵێ، سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، هاوپەیمانێتی و هاوبەشیی سەربازیی نێوان واشنتن و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و کۆتایی نایەت.

هەروەها، حەمادە سوپاسی نێچیرڤان بارزانیی کرد بۆ پشتگیریکردنی لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی و هەمیشەیی بۆ دۆخی ناوچەکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (ئۆپراسیۆنی توورەیی داستان ئاسا).

ئەم گفتوگۆ دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە کە کۆتایی ئەم مانگە وەکو وادەی فەرمیی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق دیاریکراوە.

لە بەستێنی ئەم گۆڕانکارییە سەربازییانەدا، سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵەکانی لەگەڵ واشنتن و بەغدا تاوەکو لە قۆناخی دوای کشانەوەشدا، هاوئاهەنگیی ئەمنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت
جیهان18-11-2026

لە واشنتن تاوتوێی پەیوەندیی وزە و ژیریی دەستکرد دەکرێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان
جیهان18-11-2026

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا: لە سەرەتای جەنگەوە ئێران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر ژێرخانەکەمان

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"
جیهان18-11-2026

دۆسیەی ئێران لەنێوان سێ زلهێزەکەی جیهان؛ "ترەمپ داوای گوشاری چین لەسەر تاران دەکات"

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە