رووداو دیجیتاڵ
هەریەک لە هاکان فیدان، فەیسەڵ بن فەرحان و محەممەد ئیسحاق دار، وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سعودیە و پاکستان لە نیویۆرک کۆبوونەوە و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیان تاوتوێ کرد. سێ وەزیرەکە هێرشەکانی سەر سعودیەیان سەرکۆنە کرد و لە چوارچێوەی رێککەوتنی مەککەدا میکانیزمەکانی بەرگریی هاوبەشیان تاوتوێ کرد، کە هەر هێرشێک بۆ سەر لایەنێکیان بە هێرش بۆ سەر هەموو لایەنەکان دادەنرێ.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو پێشهاتانە هەڵسەنگێندران کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا بۆ پێکهێنانی سکرتارییەتی گشتی و لیژنە و گرووپەکانی کارکردن بەدەستهاتوون.
سێ وەزیرەکە بە تووندی هێرشەکانی سەر دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکانی سعودیەیان سەرکۆنە کرد.
هەروەها وەزیرەکان دەستخۆشیان لە ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی سعودیە و توانایان بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی وڵاتەکەیان کرد.
لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لە مافی سعودیە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی خۆی بەپێی مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوەتەوە.
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات شێوازەکانی پێشکێشکردنی پاڵپشتیان بۆ سعودیە تاوتوێ کرد، ئەمەش بەپێی ئەو بڕگەیەی رێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە کە دەڵێت، هەر هێرشێک بۆ سەر هەر لایەنێکیان بە هێرش بۆ سەر هەموو لایەنەکان دادەنرێ.
لەم چوارچێوەیەدا ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، سعودیە و پاکستان تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئێستای ناوچەکەش هەڵسەنگێندرا. وەزیرەکان جەختیان لە گرنگی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، پەیوەندییەکانی دراوسێیەتیی باش، رێزگرتنی دوولایەنە لە سەروەریی وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکدی کردەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە پێویستە ئاسایش و ئازادیی کەشتیوانیی دەریایی و ئاسمانی دابین بکرێ.
سێ وەزیرەکە پابەندبوونی خۆیان بە کارکردنی هاوبەش، کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە رێگەی ئاشتیانە بۆ دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)