رووداو دیجیتاڵ
لەئەنجامی تەقینەوەیەک لەباڵەخانەیەکی گەڕەکی مێژوویی پلاکا لەئەسینای پایتەختی یۆنان، 5 کەس بێسەروشوێنن و باڵەخانەکەش بەتەواوی رووخا.
تەقینەوەکە رۆژی هەینی، 25ـی ئەیلوولی 2026، لەگەڕەکی پلاکا روویدا، کە ناوچەیەکی قەرەباڵخە و رۆژانە سەتان گەشتیاری بیانی رووی تێدەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژێنەوەی ئەسینا رایگەیاند، بەدوای دوو بەساڵاچوو دا دەگەڕێن کە لەنهۆمی سەرەوەی باڵەخانەکە دەژیان، لەگەڵ سێ گەشتیار کە لەنهۆمی خوارەوە شوقەیان بەکرێ گرتبوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی دزەکردنی گازەوە بووە.
گوتەبێژێکی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوە گوتی: "گەڕان و رزگارکردن بەسەگی مەشقپێکراو بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هەر کەسێک کە لەژێر داروپەردوو دا گیری خواردبێت."
سێ کەسی دیکەش بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گوێزرانەوە نەخۆشخانە. هەروەها زیان بەباڵەخانەکانی دەوروبەر و ئەو ئۆتۆمبێلانەش کەوتووە کە لەنزیک شوێنەکە راگیرابوون.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
