رووداو دیجیتاڵ
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی ئاوارەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا گەیشتووەتە زیاتر لە 23.6 ملیۆن کەس.
لە وەڵامی پرسیارەکانی نیاز مستەفا، ئێدیتۆر لە دیسکی نێودەوڵەتیی بەشی ئینتەیکی رووداو؛ رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ رایگەیاند، سوودان، سووریا و یەمەن زۆرترین ژمارەی ئاوارەیان تێدا تۆمار کراوە، لە کاتێکدا عێراق زۆرترین ژمارەی ئاوارەی گەڕاوەی تۆمار کردووە.
دابەشبوونی ئامارەکان بەپێی وڵاتان (ئاماری ئاوارەبوونەکە لە 2010ەوەیە)
سوودان
8.8 ملیۆن ئاوارە
3.7 ملیۆنیان گەڕاونەتەوە
775 هەزار گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات
سووریا
5.8 ملیۆن ئاوارە
2.1 ملیۆن ئاوارەیان گەڕاونەتەوە
1.3 ملیۆن گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات
یەمەن
5.2 ملیۆن ئاوارە
2.08 ملیۆنیان گەڕاونەتەوە
فەلەستین
زیاتر لە 1.9 ملیۆن ئاوارە
عێراق
997 هەزار هاووڵاتیی ئاوارەن
4.95 ملیۆن ئاوارە گەڕاونەتەوە
لوبنان
844 هەزار ئاوارە
372 هەزاریان گەڕاونەتەوە
لیبیا
106 هەزار ئاوارە
936 هەزار کۆچبەری بیانی لەو وڵاتەدا تۆمار کراون.


