رووداو دیجیتاڵ
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، رۆژی سێشەممە کۆمەڵێک رێکاری ئەمنیی نوێی راگەیاند بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی لە خۆپێشاندانەکاندا پشێوی دەنێنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە رۆژی یەکشەممە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و مێرمنداڵان لە شاری میلان سەتان دووکانیان تاڵان کرد و ئاگریان لە موڵک و ماڵی خەڵک بەردا.
یاسا و رێکارە نوێیەکان چین؟
حکومەتی ئیتاڵیا بڕیارنامەیەکی دەرکردووە کە ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێ:
•باجدان لەبری منداڵان: ئەگەر مێرمنداڵێک زیان بە موڵکی گشتی یان تایبەت بگەیەنێت، دەبێت دایک و باوکی پارەی قەرەبووەکە بدەن.
•زیندانیکردن و سزای دارایی: جۆرە تاوانێکی نوێ بە ناوی "بەشداریکردنی تووندوتیژانە لە خۆپێشاندان" جێگیر کرا، کە سزاکەی دەگاتە پێنج ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی تاوەکو 20 هەزار یۆرۆ، سزاکەش قورستر دەبێت ئەگەر کەسەکە دەموچاوی داپۆشیبێت یان کەسێکی بریندار کردبێت.
•دادگاییکردنی مێرمنداڵان: لەمەودوا دادگاکان وا دادەنێن کە هەر کەسێک تەمەنی لە سەروو 14 ساڵەوە بێت، بە تەواوی لە کارەکانی خۆی تێدەگات (ئەگەر پێچەوانەکەی نەسەلمێندرێ)، ئەمەش دادگاییکردنی مێرمنداڵان ئاسانتر دەکات.
•ناردنی سەرباز: ناردنی 500 سەربازی زیاتر بۆ پاراستنی شاری میلان تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ.
لە میلان چی روویدا؟
پۆلیسی میلان دەڵێت، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، نزیکەی دوو هەزار گەنج بەشدارییان لە "ئاژاوەگێڕییەکاندا" کرد، کە بەشێکی زۆریان بە رەچەڵەک بیانی بوون. پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنیان
.
لە ئەنجامی پێکدادانەکانی رۆژانی شەممە و یەکشەممە، زیاتر لە 100 پۆلیس بریندار بوون و نزیکەی 50 کەسیش دەستگیرکران، کە زیاتر لە 30 کەسیان خوار 18 ساڵان بوون.
مێلۆنی چی دەڵێت؟
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، میلۆنی دەڵێت، بینینی ئەو هەموو گەنجە لەنێو پشێوییەکاندا "ئازاربەخش و مەترسیدارە."
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا گوتیشی: "گەنجان هاتنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی شت بشکێنن، دزی بکەن و ڤیدیۆی خۆیان بگرن. دەبێت زۆر بە جیدی رووبەڕووی ئەم دیاردەیە ببینەوە، بۆ ئەوەی رێگری بکەین لەوەی ئەم دیمەنانە ببنە مۆدێلێک کە خەڵکی دیکە چاوی لێ بکەن."
ئەم پشێوییەی ئیتاڵیا هاوکات بوو لەگەڵ ئەو خۆپێشاندانە گەورانەی لە فەرەنسای دراوسێی بەهۆی گرانیی بژێوی ژیانەوە بەڕێوەچوون، کە لەوێش پۆلیس ناچار بوو بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی خۆپێشاندەرە تووڕەکان ببێتەوە.