کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند
جیهان20-11-2026

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن
جیهان20-11-2026

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە
جیهان20-11-2026

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە

رووداو دیجیتاڵ


حکومەتی فەرەنسا لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات کە گومانی لێدەکرێ بەڵگەنامەی نهێنیی وەزارەتی ناوخۆی دزەپێکردبێت بۆ پارتی (بەرەی نیشتمانی) ـی راستڕۆی دژەکۆچبەر، بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەیان لەو لێکۆڵینەوە دادوەرییانەی لەسەریان بەڕێوەدەچێت.


ئەم ئابڕووچوونە لە کاتێکی هەستیاردا دێ کە تەنیا پێنج مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (نیسان و ئایاری 2027) بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی ئیمانوێل ماکرۆن. مارین لوپێن، بەربژێری پارتەکە، لە سەرجەم راپرسییەکاندا لە پێشەنگی رکابەرەکانیدایە.


چۆن دزەپێکردنەکە ئاشکرا بوو؟


نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەورووپا لە مانگی حوزەیرانی رابردووەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر خراپ بەکارهێنانی بودجەی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن پەرلەمانتارانی بەرەی نیشتمانییەوە. لە کاتی پشکنینی نووسینگەکاندا، لێکۆڵەران بەڵگەنامەیەکی زۆر نهێنیی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسایان دۆزییەوە کە تێیدا هاتبوو بەر لە هەنگاوەکانی دادگە، زانیارییە نهێنییەکان گەیێندراونەتە دەست پارتەکەی لوپێن.


لەسەر ئەم بنەمایە، داواکاری گشتیی پاریس لە مانگی تەمموزدا لێکۆڵینەوەیەکی دادوەریی بە تۆمەتی "پێشێلکردنی نهێنیی پیشەیی و لێکۆڵینەوەکان" کردەوە و پۆلیسیش لە سەرەتای ئەم مانگەدا هەڵیکوتایە سەر بارەگای سەرەکیی پارتی بەرەی نیشتمانی.


تۆمەتبارەکە کێیە؟


بەپێی میدیای فەرەنسی، ئەو بەرپرسەی گومانی لەسەرە ناوی (هیوگ موتو)ـە و تەمەنی 58 ساڵە.


موتو لە وەزارەتی نێوخۆ بەرپرس بووە و ئێستاش پارێزگاری هەرێمی (سانتر-ڤال دو لوار)ـە، کە پۆستێکی هەستیارە.


لۆران نونێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، رۆژی هەینی، 20ـی تشرینی دووەمی 2026، موتووی بانگهێشتی وەزارەت کرد و بە میدیای فەرەنسی راگەیاند: "ئەگەر ئەم تۆمەتانە بسەلمێندرێن، متمانەی وەزارەتی ناوخۆ دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە."


کاردانەوەی پارتەکەی لوپێن و ململانێی هەڵبژاردن


پارتی (بەرەی نیشتمانی) تۆمەتەکان بە هەوڵێکی سیاسی دژی پارتەکەیان دەزانێت. جان-فیلیپ تانگوی، پەرلەمانتاری پارتەکە دەڵێ: "ئەمانە تەنیا دەنگۆ و تۆمەتی بێبنەمان لە نێوەڕاستی هەڵمەتی هەڵبژاردندا کە تێیدا بەرەی نیشتمانی پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆنە؛" گوتیشی هەرگیز هیوگ موتوی لە هیچ کۆبوونەوەیەکی سیاسیی پارتەکەدا نەبینیوە.


ئەم دۆسیەیە گوشارێکی نوێیە بۆ سەر مارین لوپێن، کە سەرەڕای ئەوەی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی گەندەڵی لە دۆسیەی دامەزراندنی وەهمی لە پەرلەمانی ئەورووپا سزا درا، بەڵام دادگای تێهەڵچوونەوە ماوەی قەدەخەکردنی لە کاری سیاسی کەم کردەوە. لوپێن ئێستا بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 30%ـی دەنگەکان لە راپرسییەکاندا، بەهێزترین بەربژێرە بۆ گەیشتن بە کۆشکی ئێلیزێ.

بابەتی پەیوەندیدار

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند
جیهان20-11-2026

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن
جیهان20-11-2026

بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا لە لووتکەی برۆکسل لەسەر کۆمەڵێک بابەت رێککەوتن

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە
جیهان20-11-2026

هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە بەلجیکاوە بۆ بەریتانیا پێنج بەرامبەر بووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە