کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای BYD لە ئەورووپا قەدەخە دەکات چونکە بە دیفێندەر دەچێ

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گوندێکی بەریتانیا وەک ناڕەزایەتی دژی نیشتەجێکردنی کۆچبەران دەنگ بۆ جیابوونەوە لە شانشینی یەکگرتوو دەدات
جیهان21-11-2026

گوندێکی بەریتانیا وەک ناڕەزایەتی دژی نیشتەجێکردنی کۆچبەران دەنگ بۆ جیابوونەوە لە شانشینی یەکگرتوو دەدات

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن
جیهان21-11-2026

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن
جیهان21-11-2026

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن

رووداو دیجیتاڵ


دادگەیەک لە شاری لاهای لە هۆڵەندا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێکی گەورەی کۆمپانیای (BYD)ـی چینی لە یەکێتیی ئەورووپا قەدەخە کرد، بەو هۆکارەی دیزاینەکەی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی (لاند رۆڤەر دیفێندەر)ـە.


دادگەی ناوچەی لاهای بڕیارێکی کاتیی دەرکرد و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆتۆمبێلی جۆری (تی ئای 7)ـی کۆمپانیای بی وا دی، پێشێلی مافی دیزاینی کۆمپانیای جاگوار لاند رۆڤەر دەکات لە یەکێتیی ئەورووپا و تایبەتمەندییە دیارەکانی دیزاینی دیفێندەری تێدا رەنگداوەتەوە.


کۆمپانیای لاندرۆڤەر کە سەر بە کۆمپانیای تاتا مۆتۆرزی هیندییە، سەرەتای ئەم ساڵ سکاڵاکەی تۆمار کرد، دوای ئەوەی BYD لە ماڵپەڕەکەی لە بەریتانیا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلە حەوت کوشنییەکەی تی ئای7 بۆ داواکردن بەردەستە و لە کانوونی دووەمی 2027 رادەستی کڕیاران دەکرێت. دیفێندەر پڕفرۆشترین مۆدێلی لاندرۆڤەرە و تەنیا لە ساڵی 2025ـدا زیاتر لە 100 هەزار دانەی لە جیهاندا لێ فرۆشراوە.


بەگوێرەی میدیاکانی بواری ئۆتۆمبێل، لێکچوونەکانی نێوان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بریتین لە شێوەی چوارگۆشەیی و سەقفی تەخت، شێوازی دەرگای دواوە و کەوانەی سەر تایەکان.


دادگەکە تاوەکو کاتی یەکلاکردنەوەی دۆسیەکە، بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلەشی لە کارگە نوێیەکەی BYD لە هەنگاریا قەدەخە کرد، کە بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست بە بەرهەمهێنان بکات، بەڵام دادوەر رایگەیاند بڕیارەکە لقی کۆمپانیاکە لە بەریتانیا ناگرێتەوە.


کۆمپانیای لاندرۆڤەر لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئێمە پارێزگاری لە موڵکایەتیی خۆمان دەکەین و لە کاتی پێویستدا رێکاری یاسایی دەگرینەبەر."


لە بەرامبەردا کۆمپانیای BYD بە تووندی بڕیارەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند تانەی لێدەدات و گوتی: "ئۆتۆمبێلی Ti7 بەرهەمی کاری دیزاینی سەربەخۆی خۆمانە و هیچ مافێکی لاندرۆڤەر پێشێل ناکات. هەموو رێگەیەکی یاسایی دەگرینەبەر بۆ سەلماندنی ئەوەی ئەم بڕیارە هەڵەیە."


کۆمپانیای BYD لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022ـەوە فرۆشتنی لە ئەورووپا دەستپێکردووە و بەخێرایی گەشەی کردووە؛ بەگوێرەی داتاکانی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەورووپا (ACEA)، فرۆشی کۆمپانیا چینییەکە لەم ساڵدا تاوەکو مانگی ئەیلوول بۆ زیاتر لە 280 هەزار ئۆتۆمبێل بەرزبووەتەوە و پێش هەریەک لە کۆمپانیاکانی فۆرد، تێسلا و نیسان کەوتووە.


بابەتی پەیوەندیدار

گوندێکی بەریتانیا وەک ناڕەزایەتی دژی نیشتەجێکردنی کۆچبەران دەنگ بۆ جیابوونەوە لە شانشینی یەکگرتوو دەدات
جیهان21-11-2026

گوندێکی بەریتانیا وەک ناڕەزایەتی دژی نیشتەجێکردنی کۆچبەران دەنگ بۆ جیابوونەوە لە شانشینی یەکگرتوو دەدات

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن
جیهان21-11-2026

دانیشتووانی رۆما بە دەنگی ترسناک و باڵندەی راوچی ریشۆڵەکان راودەنێن

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن
جیهان21-11-2026

لە تفلیس سێیەمین کۆنفرانسی کوردی قەوقاز بەڕێوەدەچێت؛ فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەسازی تاوتوێ دەکرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە