مایکل جاکسۆن لە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بێتاوان دەرچوو

01-06-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن مایکڵ جاکسۆن
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

ئاژانسی ئەسۆشیتید پرێس-ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە، کە دادگای ویلایەتی لۆس ئەنجلس-ی ئەمەریکی، بێتاوانی ئەستێرەی پۆپی ئەمریکی مایکل جاکسۆن-ی سەلماندووە، لە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر یەکێک لە هەوادارانی.

بوید رۆبنسۆن- یەکێک لە هەوادارانی جاکسۆن، لە ساڵانی رابردوو، بەر لە مردنی، سکاڵای لە دژی ئەو ئەستێرەیە تۆمارکردبوو، بەوەش تۆمەتباری کردبوو کە دەستدرێژی سێکسی کردووتەوە سەری، لە کاتێکدا کە رۆبنسۆن منداڵبووە.

لە دوای بەڕێوەچوونی چەندین دانیشتن، لە کۆتاییدا دادگای ولایەتی لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا، بێتاوانی مایکل جاکسۆن-ی ئەستێرەی ئەمەریکی سەلماند، ئەمەش  دوای ٦ ساڵ لە مردنی ناوبراو، رۆبنسۆن-یش ئێستا تەمەنی ٣٢ ساڵەو هیچ لێدوانێکی بۆ میدیاکان نەداوە.

مایکل جاکسۆن، ئەستێرە و پاشای پۆپی ئەمەریکی، لە ساڵی ١٩٥٨ لە دایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆچیدواییکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە