جەستن بیبەر لەسەر شانۆ گریا

01-09-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن جەستن بیبەر
A+ A-

رووداو - ھەولێر

لەکاتی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی MTV Awards-ی تایبەت بە میوزیک و کلیپ، گۆرانیبێژی کەنەدی جەستن بیبەر لەکاتی گوتنەوەی گۆرانی "تۆ لەکوێی" دەستی بەگریان کرد.

ماڵپەرە ئینگلیزیەکان بڵاویان کردەوە "گریانەکەی جەستن بیبەر بەھۆی ئامادەبوونی سیلینا گۆمێز-ی کەپڵی کۆنی بووە و، بیبەر ویستوویەتی لەڕێگەی گریانەکەیەوە هەستی سیلینا گۆمێز بجووڵێنێت تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە لای".



رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی MTV Awards-ی تایبەت بە میوزیک وکلیپ، لە ئێوارەی رۆژی ٣٠-ی ئابی ٢٠١٥ لە ھۆڵی گالا لە لۆس ئەنجلس-ی ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە تێێدا تایلۆر سیوفت، کاندید بوو بۆ وەرگرتنی ١٠ خەڵات و لە کۆتاییشدا ٣ خەڵاتی رێوڕەسمەکەی بەدەستھێنا.

جەستن بیبەر، لە بنەڕەتدا خەڵکی کەنەدایە و تەمەنی ٢١ ساڵە، سەرەتا لە ماڵەوە گۆرانی دەگوت، تاوەکو گۆرانیبێژی بەناوبانگ ئاشەر بووە هۆی دەرکەوتنی و لەوەبەدوا ناوبانگی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. ئەو  ئێستا بە یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی جیھان دادەنرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە