رووداو – هەولێر
خانمە هونەرمەند سیریل نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی کۆڤییەکەم بەشێوەی دەنگ بڵاوکردەوە، کە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییەو یەکەم بەرهەمی سیریل دەبێت کە میوزیکەکەی خێرایەو گۆرانییەکی هەڵپەڕکێیە.
سیریل لە بارەی ئەم بەرهەمە بە رووداو-ی راگەیاند، کە ئەم گۆرانییە دیاری سەری ساڵە، کاری میوزیک لە لایەن نەبەرد جاڤانمیری ئامادەکراوە، سیریل دەشڵیت، "پێم خۆشبوو لە ساڵی نوێ ئەم دیارییە پێشکەشی هەموو کورد و هەوادارانم بکەم".
سیریل دەشڵێت، "با هەوادارانم لە ساڵی 2017 چاوەڕێی سوپرایز و کاری چاوەڕواننەکراو بن لە من و بەنیازم چەند بەرهەمێک بە مەقام و شێوەزار و ستایلی جیاواز بڵاوبکەمەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ