رووداو - ھەولێر
گۆرانیبێژ، ئەیوب عەلی نوێترین کلیپی خۆی لەژێر ناوی "تریفەی پێکەنین" بڵاوکردەوە و ناوەڕۆک و تێکستی گۆرانیەکەشی باس لە نەھامەتی کوردستان دەکات، بەڵام ھیچ کاتێک بێھیوایی لە بەرھەمەکەیدا نیشاننەداوە.
زیرەک ژێدار، بەڕێوەبەری کارەکانی ئەیوب عەلی بە رووداوی گوت:"ئەیوب عەلی بۆ پاڵپشتی ورەی پۆڵاینی کورد و کوردستانیان بە نەغمە و ئاوازی نیشتیمانپەروەرانە ھەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت و پێی وایە کە وەک ھونەرمەندێک ئەرکی سەرشانی ئەو دەوڵەمەندکردنی کولتوری کوردی و بەرەو پێشبردنی ئاوازی بەپێزی نەتەوەیی و چیرۆکی نەبەردی کوردە".
پێشتر ئەیوب عەلی بە رووداوی راگەیاندبوو کە کلیپێک لەژێر ناوی تریفەی پێکەنین بەرھەمدێنێت.
گۆرانی تریفەی پێکەنین لە تێکستی بارزان ھەستیارە و لە ئاواز و میوزیکی بڕیار رەشیدە، ھەروەھا ھەردی عومەر کاری دەرھێنانی بۆ کردووە .

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ