کەیوان کەریمی بۆ رووداو؛ بە مەرج ئازادکرام

02-05-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری سینەما ئێران
A+ A-
رووداو – هەولێر

کەیوان کەریمی، سینەماکاری بەناوبانگی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوای نزیکەی ٦ مانگ لە زیندانیکردنی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لە هەفتەی رابردوو بە مەرج ئازادکرا.


کەیوان کەریمی، سینەماکاری رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، کە بە مەرج ئازادکراوەو بەڵێننامەی پڕکردووەتەوە کە تا ماوەیەکی دیاریکراو ناتوانێت ئێران بەجێبهێڵێت، هەروەها ناتوانێت هیچ فیلمێکی سینەمایی بەرهەمبهێنێت.

کەیوان کەریمی دەشڵێت، لە لایەن دادگای ئێران 5 ساڵیش زیندانی بۆ بڕاوەتەوە، بەڵام ئێستا بە مەرج ئازادکراوە، ئەگەر هەر کاتێک زیندانی بکرێتەوە بە هەر هۆکارێکی سیاسی، ئەوا ئەم پێنج ساڵەش دێتەوە سەر سزاکەی.

کەریمی بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "بەدڵنیاییەوە دەمەوێت فیلم دروستبکەم، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرهەمهێنەریکی فەرەنسی فیلمێکی سینەمایی بەرهەمدەهێنم، بەڵام تا ساڵی 2019 فیلمەکە بڵاوناکەمەوە.

کەیوان کەریمی، سینەماکاری رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی 1985 لە دایکبووە، ماوەی 6 مانگ بوو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیندانی کرابوو، هاوکات بە 223 جەڵدە لێدان سزادرابوو، بەهۆی فیلمەکانییەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە