کچی براد پیت داوای لابردنی ناوی باوکی دەکات

02-06-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن شایلۆ نۆڤال جۆلی – پێت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شایلۆ نۆڤال جۆلی – پێت، کچی براد پیت و ئەنجلینا جۆلی، هەردوو ئەستێرەی سینەمای هۆلیوود، هەر کە پێی نایە تەمەنی 18 ساڵییەوە، رۆژی دواتر چووە بەردەم دادوەر و داوای کردووە لە ناوەکیدا؛ ناوی باوکی لاببرێت.
 
شایلۆ، لە 27ـی ئایاری 2024 ئەو داوکارییەی پێشکێش بە دادگەی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا کردووە و داوا دەکات، ناوی بکرێتە شیلۆ نۆڤێل جولی و ناوی باوکی لە کۆتایی ناویدا لاببرێت.
 
شایلۆ لە 27ـی ئایاری 2006 لەدایکبووە، سێیەم منداڵی ئەو دوو هاوژینەیە کە جیابوونەتەوە و بەوە ناسراوە کە لە دایکی دەچێت. 
 
جۆلی و پیت، خاوەنی شەش منداڵان، سێیان منداڵی خۆیانن، سێیەکەی دیکەیان لەخۆیان گرتوونە. بەشێکیان ناوی باوکیان بۆ شتە نا فەرمییەکان بەکار ناهێنن.
 
براد پیت و ئەنجلینا جۆلی لە 2005 لە فیلمی "Mr. & Mrs. Smith" رۆڵی سەرەکیان گێڕا، دەستپێکی پەیوەندیی خۆشەویستییان لە رێگەی ئەو فیلمەوە دروستبوو، دوای نۆ ساڵ پەیوەندی خۆشەویستی، لە 2014 لە فەرەنسا ژیانی هاوژینییان پێکهێنا.
 
جۆلی لە ئەیلوولی 2016 داوای جیابوونەوەی پێشکێش بە دادگە کرد، دواتر پیت، بۆ جیابوونەوە داوای مافی مانەوەی منداڵەکان لەلای خۆی کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە