هەریەك لەگۆرانیبێژان سامان شەوكەت و دلبەر جزیری خەریكی كاركردنن بۆ بەرهەمێكی نوێی گۆرانی كە پێكەوە تۆماری دەكەن و بەشێوەی دوێت بڵاودەبێتەوە.
سامان شەوكەت لەوبارەوە رایگەیاند "ئەو بەرهەمە لەئەڵمانیا كاری كلیپی بۆ دەكرێت بەناوی رێكا ڤینێ كە ئاواز و تێكستی لەلایەن دیار كوردەوە ئامادەكراوە و كاری میوزیكیشی لەلایەن هەرێم سەڵاح لە ئەڵمانیا بۆ كراوە".
گوتیشی "كلیپی ئەو بەرهەمە لەسیناریۆی خۆمە و باس لەخۆشەویستی و جیابوونەوەی كچ و كوڕێك دەكات، ئەو بەرهەمە یەكێكە لەتراكەكانی نێو ئەلبوومە نوێیەكەم كە هێشتا بڵاونەبووەتەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ