داوایەکی یاسایی دژی ئالێک باڵدوین رەتکرایەوە

02-08-2025
ژیار عومەر
نیشانەکردن ئالێک باڵدوین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادوەرێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ئەو داوا یاساییەی رەتکردەوە کە لەلایەن سێ ئەندامی ستافی فیلمی "Rust"ـەوە دژی ئالێک باڵدوین، ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی تۆمارکرابوو. ئەم داوایە پەیوەست بوو بەو رووداوەی تێیدا وێنەگری سینەمایی، هالینا هاچینز، گیانی لەدەستدا.
 
دادوەر مایکل ویتیکەر، بڕیاریدا، سکاڵای ئەو سێ کارمەندە، کە باسیان لەوە کردبوو بەهۆی تەقەکردنەکەوە تووشی "زیانی جەستەیی و دەروونی" بوون، دەبێت لە رێگەی سیستمی قەرەبووکردنەوەی کرێکارانەوە چارەسەر بکرێت، نەک لە رێگەی دادگەی مەدەنییەوە.
 
بەپێی بڕیارەکەی دادوەر، یاسای ویلایەتی نیو مەکسیکۆ، کە فیلمەکەی لێ وێنە گیراوە، سیستمی قەرەبووکردنەوەی کرێکاران وەک "تەنیا رێگەچارە" بۆ زیانەکانی کاتی کارکردن دادەنێت، ئەمەش سکاڵای مەدەنی لە دژی خاوەنکار سنووردار دەکات.
 
پارێزەرانی ئەو سێ کارمەندە رایانگەیاندووە، تانە لە بڕیارەکە دەدەن و پێیان وایە سیستمی قەرەبووکردنەوەی کرێکاران بەس نییە بۆ ئەو زیانە دەروونییە قووڵەی بەر ئەو کەسانە کەوتووە.
 
سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەم داوا مەدەنییە، ئالێک باڵدوین هێشتا رووبەڕووی کێشەی یاسایی گەورەتر دەبێتەوە. بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دادگاییکردنی لەسەر کەیسی سەرەکیی رووداوەکە دەست پێبکات، تێیدا بە "کوشتنی بێ مەبەست"ـی هالینا چاچینز تۆمەتبار کراوە. پێشتریش بەهۆی هەمان تۆمەت دادگەیی کرا و بێ تاوانی سەلمێندرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.