رووداو دیجیتاڵ
دۆناڵد ترەمپ، لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، لە رێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشەڵ"ـەوە ستایشی ریکلامێکی نوێی کۆمپانیای جلوبەرگی "ئەمێریکان ئیگڵ" کرد کە سیدنی سوینی، ئەکتەری ئەمریکی، رۆڵی تێدا دەگێڕێت.
ترەمپ لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "ریکلامە نوێیەکەی جینزی ئەمێریکان ئیگڵ کە سیدنی سوینی تێیدایە، زۆر جوان و ئەمریکییە. زۆر گرنگە جارێکی دیکە شتەکان لە وڵاتەکەماندا دروست بکەینەوە!".
ئەم پۆستە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە. بەشێک لە لایەنگرانی ترەمپ ستایشی پەیامەکەیان کرد وەک پشتگیرییەک بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و بە "ئەمریکی" ناویان بردووە. لە بەرامبەردا، بەکارهێنەرانی دیکە و میدیاکاران بە کارێکی "سەیر" و "چاوەڕواننەکراو"ـیان لە قەڵەمدا کە سەرۆکێک سەرنجی لەسەر ریکلامێکی جلوبەرگ و ئەکتەرێکی دیار هەبێت.
لە ریکلامەکەدا سوینی بە پانتۆڵێکی جینزەوە دەردکەوێت، ئەمەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەم بەرهەمە لە ئەمریکا دروست کراوە و لەگەڵ دروشمی سیاسیی "ئەمریکا مەزن بکەرەوە"ـی ترەمپ دا یەک دەگرێتەوە.
کوڕی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ژێر ناوی وێنەیەکی دروست کراوی زیرەکی دەستکردی باوکی بڵاوکردەوە کە هاوشێوەی وێنەی کامپەینی ریکلامەکەی سیدنی سوینییە.
سیدنی سوینی، یەکێکە لە ئەستێرە گەنجە دیارەکانی هۆڵیوود، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر پۆستەکەی ترەمپ نەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ