دەرهێنەرەكەی عەدنان و لینا خانەنشین دەبێت

02-09-2013
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن فیلمی کارتۆن
A+ A-
رووداو ـ ئەلمەسەللـە

بەرپرسی ستۆدیۆی میازاكی لە فێستیڤاڵی سینەمایی ڤینیسیا رایگەیاند، كە هایاو میازاكی، دەرهێنەری فیلم كارتۆن و نیگاركێشی ژاپۆنی بڕیاری دا خۆی خانەنشین بكات.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كوجی هۆشینۆ، سەرۆكی كۆمپانیای وێنەی جوڵاو، كە میازاكی لە دامەزراندنیدا بەشداری كردووە، ئەم هەواڵەی راگەیاند، چاوەڕێش دەكرێ دوایین فیلمی میازاكی (هەستانەوەی زریان) بێ.

لەساڵی 1997 فیلمی (شازادە مونونوكی) خەڵاتی رێزلێنانی نێودەوڵەتی پێبەخشرا، لەساڵی 2003 لە فیلمی (رفێنراوەكە) خەڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین فیلمی وێنەی جوڵاو بەدەست هێنا. 

هایاو میازاكی لە 5ی كانونی دووەمی ساڵی 1941 لەدایك بووە، یەكێكە لە بەناوبانگترین دەرهێنەرو نیگاركێشانی وێنەی جوڵاو لە ژاپۆن.

ساڵی 1961 لە ستۆدیۆی (toei douqa) دەستی بە كاری هونەری كردووە، ساڵی 1978 كاری لەسەر دەرهێنانی یەكەم زنجیرە فیلمی كارتۆنی كردووە، كە ئەویش عەدنان و لینا بووە. 

كۆمپانیایەكی تایبەت بەخۆی دروستكردووە بەناوی ستۆدیۆی (جیبلی)، دوای دەرهێنانی فیلمی شازادە مونونوكی، ناوبانگێكی زۆری لە رۆژئاوا پەیداكردووە. دوای دەرهێنانی فیلمی رفێنراوەكە لەساڵی 2001 ناوبانگی زیاتری پەیداكردووە و خەڵاتی ئۆسكاریشی بۆ باشترین فیلمی جوڵاو بەدەستهێناوە، كە بە باشترین كاری هونەری میازاكی دەژمێردرێ.

كارەكانی میازاكی بە سادەیی و زیاتر تیشك خستنە سەر مرۆڤ و تیكەڵكردنی سروشت و تەكنەلۆژیا ناسراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە