رووداو- سلێمانی
دەرهێنەری كورد جەلیل زەنگەنە، نووسینی درامایەكی تەواو كردووە كە باس لە خۆشەویستیی راستەقینە لەم سەردەمەدا دەكات.
"گورگەكانی وڵاتەكەم" رەنگە 25 تاوەكو 30 ئەڵقە ببێ. جەلیل زەنگەنە سەبارەت بە ناوی دراماكە بە (رووداو)ی گوت "لە كاتی پێشكەشكردنی دراماكەدا مەبەستی ناوەكە ئاشكرا دەبێ. بەڵام ناوەڕۆكەكەی باس لە خۆشەویستیی راستەقینە لەم سەردەمەدا دەكات".
زەنگەنە سێ بەشی لە زنجیرە درامای گەردەلوول بەرهەمهێناوە، بەڵام ماوەی سێ ساڵە بەهۆی نەشتەرگەریی دڵەوە، لە ماڵەوە پشوو دەدات. لەوبارەوە گوتی "بەشی چوارەمی گەردەلوول تەواو بووە، بەڵام بۆ دوای باشبوونی باری تەندروستیم دامناوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ