بەوێنە.. نوێترین زانیاری لە بارەی کاری هونەری لەیلا فەریقی

03-03-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک
A+ A-
رووداو – هەولێر

لەیلا فەریقی، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی کورد دوای ماوەیەکی زۆر بێدەنگی ئێستا لە شاری هەولێرەو بەنیازە دەست بەکاری هونەری بکاتەوە.



هەڵکەوت زاهیر، موسیزیان و ئاوازدانەر بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند "ئێستا لەگەڵ لەیلا فەریقی لە گفتوگۆی سەرەتاییداین بۆ بەرهەمهێنانی چەند کارێکی هونەری، لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی زانیارییەکان لە رێگەی رووداو بڵاودەکەینەوە".



لەیلا فەریقی، خوشکی مەرزییە فەریقی لە مەریوان-ی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووەو لە وڵاتی سوێد ژیان بەسەر دەبات، لە ساڵی 1997-ەوە گۆرانی دەڵێت، دواین ئەلبومی گۆرانییەکانی بەناوی گوێم لێگرن بوو لە ساڵی 2007 کە تەواوی ئاوازەکانی لە لایەن هەڵکەوت زاهیر ئامادەکرابوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە