چراخان رەفیق، خانمە بازرگانی کورد، هاوکاری ماددی پێشکەش بە هونەرمەندی میللی سەرکەوت قوربانی دەکات، کە ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر خەوێندرابوو.
سەرکەوت قوربانی، بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "دەمەوێت زۆر سوپاسی خاتوو چراخان رەفیق بکەم، کە وەک خانمە بازرگانێک هاوکاری کردووم و تەواوی تێچووی نەشتەرگەری و گەشتکردنمی بۆ ئەڵمانیا لە ئەستۆ گرت".

لای خۆیەوە، چراخان رەفیق خانمە بازرگانی کورد بۆ رووداو ئاشکرایکرد و گوتی، "کاتێک هەواڵی ناجێگیری باری تەندروستی سەرکەوت قوربانیم بیست پێم ناخۆش بوو، وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی بڕیارمدا تەواوی تێچووی نەشتەرگەری و چارەسەری لە ئەڵمانیا لە ئەستۆ بگرم، بەپێی توانا هاوکاری هەموو هونەرمەندێک دەکەم".

هونەرمەند میللی شاری هەولێر، سەرکەوت قوربانی، لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو لە کاتی گۆرانیگوتن جەڵتە لێیدا و ماوەیەک لە نەخۆشخانە خەوێندرا، تۆڕی میدیایی رووداو چەندین جار هەواڵی ناجێگیری تەندروستی ئەو هونەرمەندەی بڵاوکردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ