رووداو – هەولێر
خانمە هونەرمەندی کورد هانی، نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی بەناوی "میراج" بڵاودەکاتەوە، هانی دەڵێت، میراج بەناوی "سەراب" دێت و رەنگدانەوەی ئەو پارادۆکسانەیە کە لە سەردمی منداڵی مرۆڤی مۆدێرن دەستپێدەکات و شەڕێکی بێ کۆتایی لە دەرونیدا بەدوای خۆیدا دەهێنێتە نێو ژیانی.


لە بارەی ستافی بەرهەمهێنانی گۆرانی و کلیپەکە هانی دەڵێت، "بەرهەمهێنەری میوزیکی گۆرانییەکە ئاریۆس-ە، کاری کلیپەکەش لە لایەن ئافا ئیراندۆست ئەنجامداوە، سارا هۆزێل کاری مەیکەپی کردووە، هەریەکە لە جەنگی جەلال و روان عەدنان بە میوزیکی عود بەشداریانکردووە، هەرێم سەلاح-یش بە ئامێری دودووک، هەروەها بەشار تەها لە کاتی بەرهەمهێنانی کلیپەکە یارمەتی زۆری داون، گۆرانییەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ