رووداو- هەولێر
گۆرانیبێژ گەیلان تاهیر ئاوازێكی هاوتا ئەسعەد دەكاتە گۆرانی كە باس لە گەورەیی شەهید دەكات.
گەیلان تاهیر لەبارەی ئەو سروودە گوتی "هونەرمەند هاوتا ئەسعەد سروودێكی نیشتیمانی بەناوی شەهید پێشكەش بە من كرد كە لە تێكستی شەفیق بەیادە و لە ئاوازی خۆیەتی. تۆماركردنی سروودەكە تەواو بووە و لەم رۆژانە دەستدەكەین بە كلیپكردنی".
گەیلان دوای ئەوەی بەشداری پێشبڕكێی ئۆلۆمپیادی گۆرانی لە توركیا كرد، ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ