ئەمەل سەعید کوردە گۆرانییەک بە زمانی کوردی و یۆنانی تۆمار دەکات

03-11-2018
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن ئەمەل سەعید کوردە
A+ A-
رووداو- هەولێر

خانمە هونەرمەندی کورد ئەمەل سەعید کوردە، کە ماوەی چەند ساڵێکە لە بەریتانیا دەژیت، نوێترین بەرهەمی خۆی بەزمانی کوردی و یۆنانی تۆمارکرد.

 
لەبارەی هەڵبژاردنی گۆرانی بەزمانی یۆنانی ئەمەل سەعید کوردە بەرووداوی راگەیاند" بڕیارمدا کۆپلەیەکی ئەم گۆرانییە بەزمانی یۆنانی بڵێمەوە، تاوەکو تێکهەڵکێشکردنی کولتووری کوردی و یۆنان جوانتر دیار بێت و بۆ ئەوەی یۆنانیەکانیش گوێ لە گۆرانی کوردی بگرن و ئاشنای هونەری کوردی بن، ئەم بەرهەمە وەرگیراوە و کوردی نییە، چونکە چەند هونەرمەندێکی کورد ئەم ئاوازەیان گوتووەتەوە".

 

دەربارەی خاوەندارێتی ئاوازەکە ئەمەل گوتی " ئاوازەکە یۆنانییەو و زاغۆڕێۆس ئاوازدانەرو گەورە هونەرمەندی گریکە، کە لەمێژە کۆچی کردووە، میوزیکی لەلایەن هونەرمەند رۆژ کەریمەوە دانراوە، هۆنراوەی گۆرانییە کوردییەکەش، تێکستی بەڵێن سەنگاویە".


    
ئەمەل سەعید کوردە، خانمە هونەرمەند بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە لەندەن لە هونەری سەردەمدا بۆ گشت ستایلە سەردەمیەکان هەیە و هەروەها بووەتە راهێنەری دەنگ و قوڕگ لە بواری گۆرانی گوتندا، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی دەیان گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە