لاكشمیبای، شاژنی جانسی بۆ (رووداو):
رووداو- بەردەڕەش
رۆژنامەنووس و ئەكتەری سینەمای هیندییە، لە كوردستان لە رێگای درامایەكی درێژەوە كە ساڵی رابردوو لە كەناڵی كوردسات پەخش دەكرا، بە سێ ناو (شاژنی جانسی، لاكشمیبای، مانوو) ناسرا، بەڵام ناوی راستەقینەی كرەتیكا سەناگەرە.
ناوبانگی ئەو ئەكتەرە هیندییە لە كوردستان بە جۆرێك بڵاوبووەوە كە جۆرە تاكسییەكی كۆمپانیای نیسانی كۆكراوەی هیندستان، ئێستا لە نێو خەڵك بە لاكشمیبای ناوی دەهێنرێ.
كرەتیكا لەساڵی 1982 لە كانپووری ولایەتی ئۆتا پرادێشی هیندستان لەدایك بووە. وەكو ئەكتەر لە زنجیرە تەلەفزیۆنەكان و سینەمای بۆلیوود رۆڵی بینیوە. تاوەكو ئێستا بەشداری لە 13 درامای تەلەفزیۆنیدا كردووە لەگەڵ فیلمێكی سینەمایی، لەسەر ئاستی وڵاتەكەی 11 خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە. كرەتیكا دەرچووی بەشی راگەیاندنە لە زانكۆی ئەمیتی هیندستان. ماوەی ساڵێكیشە شووی كردووە. (رووداو) لە رێگەی تەلەفۆنەوە ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ سازكرد.
رووداو: تۆ دەرچووی بەشی راگەیاندنی، چۆن بووی بە ئەكتەر؟
لەرێگەی راگەیاندنەوە گەیشتمە بۆڵیوود
كرەتیكا: كاتێك بەشی راگەیاندنم لە زانكۆی ئەمیتی شاری نیودەلهی تەواو كرد، بۆ مەبەستی كاری رۆژنامەنووسی رووم لە مۆمبای كرد، هەر لەو شارەش دەرفەتم بۆ رەخسا كاری نواندن بكەم، سەرەتا بە رۆڵی بچووك بچووك دەستم پێكرد، دواتر چوومە نێو كارە گەورەكانەوە.
رووداو: كە چوویە مۆمبای لە كام دەزگای راگەیاندن كارتان كرد، چ كارێكتان دەكرد؟
كرەتیكا: ساڵی 2006 كە چوومە مۆمبای، تەمەنم 24 ساڵ بوو، هیچ شارەزا نەبووم، سەرەتا سیڤی خۆم پێشكەشی ئاژانسی مۆمبای كرد و لەوێ وەرگیرام كە ئەوە یەكێك لە خەونە گەورەكانی من بوو، وەكو بێژەر و پەیامنێر لەو ئاژانسە دەستبەكار بووم. دواتر چوومە كەناڵی هەنگاما و ماوەیەك لەوێش كارم كرد، لەم دوو دەزگایە ئەزموونی باشم وەرگرت.
رووداو: لە هیندستان رۆژانە بە دەیان كچ و كوڕی وەكو تۆ روو لە مۆمبای دەكەن بۆ مەبەستی كاركردن لە بۆڵیوود، بەڵام زۆربەیان وەرناگیرێن و بە نائومێدی دەگەڕێنەوە، كێ یارمەتیدەرت بوو بۆ ئەوەی بگەیتە بۆڵیوود؟
جوانیی كچ مەرجە بۆ بەشداریكردنی لە فیلمەكانی بۆڵیوود
كرەتیكا: من پێش ئەوەی بچمە مۆمبای، چەندین كۆرسم لەسەر شێوەزارەكانی زمانی هیندی وەرگرت، هەر زوو بیرم لەوە كردەوە كە گرنگیی تایبەت بە زمانی هیندی و ماراتی بدەم، چونكە ئەم دوو زمانە لە مۆمبای گرنگن. لەلایەكی دیكەوە لە زانكۆ و تێستەكاندا گرنگییەكی زۆرم بە كارەكەم دەدا، لە بەشی تیڤی كاتێك تاقیكردنەوەیان پێكردم یەكسەر سەركەوتم و وەرگیرام، بەڵام نابێت رۆڵی ئەمبانی شارماش لەبیر بكەم كە وەكو مامۆستایەك هەمیشە رێنوێنی دەكردم و لە رێگای پەیوەندییەكانیشی لەگەڵ سینەماكار و دەرهێنەرەكان یارمەتی زۆری دام.
رووداو: هەست ناكەی جوانییەكەت رۆڵی هەبوو لەوەی گرنگیت پێ بدرێت؟
كرەتیكا: راستە لە بۆڵیوود بۆ ئەوەی ببی بە ئەكتەری سەرەكی فیلمێك مەرجی یەكەم ئەوەیە دەبێت جوان بی، بەڵام من وا هەست دەكەم ئەو هێزەی كە لە ناخی كرەتیكادایە، هاوكار بوو بۆ ئەوەی سەر بكەوێ لە كاری هونەریدا.
رووداو: یەكەم رۆڵت كەی و لە كام فیلم بوو؟
حەز دەكەم فیلمی كوردی ببینم
كرەتیكا: یەكەم رۆڵم لە ساڵی 2007 بوو لە فیلمی (كیون كی ساس بی كەبهی باهۆتێ) لەو فیلمەدا رۆڵی كچە هەژارێكم بینی، رۆڵەكەم لە نێو فیلمەكەدا زۆر كەم بوو.
رووداو: جگە لە درامای تەلەفزیۆنی و ئەو فیلمەی باست كرد، بەشداریت لە هیچ فیملێكی بۆڵیووددا نەكردووە؟
كرەتیكا: بەڵێ لە فیلمێكی بۆڵیووددا بەشداریم كردووە، فیلمەكە بەناوی (my father good father) بوو واتە (باوكم باوكێكی باشە) لەو فیلمەدا رۆڵی سەرەكیم بینیوە.
لە گۆڤار و رۆژنامەكاندا بابەتم لەسەر كورد خوێندووەتەوە
رووداو: تۆ لە كوردستان بە فیلمی شاژنی جانسی ناوبانگێكی زۆرت پەیدا كردووە، هیچ شتێك لەبارەی كوردەوە دەزانی؟
كرەتیكا: لە رۆژنامەكان هەندێك شتم لەسەر كورد خوێندووەتەوە و لە تیڤیەكانیش هەواڵم لەبارەی كوردەوە بیستووە، بەڵام هیچ زانیارییەكم لەسەر هونەر و سینەمای كوردی نییە، حەز دەكەم فیلمی كوردی ببینم. لێرەوە رێز و خۆشەویستیم بۆ هەموو هەوادارانم لە كوردستان دەنێرم.
رووداو: چیرۆكی درامای شاژنی جانسی، چیرۆكێكی راستەقینەیە، یان ئەویش وەكو زۆربەی دراما هیندییەكان ئەفسانەیە؟
كرەتیكا: نەخێر شاژنی جانسی بەسەرهاتێكی راستەقینەیە. ئەو كچە لە ساڵی 1828 لە خێزانێكی ماراتی لە ناوچەی ڤاراناس لەدایك بووە و ناوی تەواوی مانی كارنیكا بووە، تەمەنی چوار ساڵان بووە كە دایكی مردووە. ساڵی 1842 شوو بە پادشای ویلایەتی جانسی راجا گانگادهار، راو ناوالكەر دەكات و دەبێتە شاژنی جانسی. دواتر سەركردایەتی شۆڕشێكی هیندییەكان لەبەشی باكووری وڵات لە دژی ئینگلیزەكان دەكات.
رووداو: بەڵام بەشێك لە دیمەنەكانی دراماكە موبالەغەی زۆری تێدایە و هەست ناكەی ئەوە راستی بێت؟
كرەتیكا: ئەو بابەتە پەیوەندی بە دەرهێنەری دراماكەوە هەیە. من تەنیا وەكو ئەكتەری سەرەكی لە دراماكەدا رۆڵم بینیوە، ئەوەی بۆ من گرنگ بوو ئەوە بوو كاتێك ئەو رۆڵەم پێدرا، چەندین پەرتووكم لەسەر مانوو، واتە شاژنی جانسی خوێندەوە بۆ ئەوەی بتوانم لە ناخەوە بەرامبەر بە كامێرا ببمە مانوو. بۆ رۆڵەكەشم بینەر دەتوانن حوكمی لەسەر بدەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ