رووداو- هەولێر
هێلی لەڤ، دوای ئەوەی دوێنی 2-12-2015 لەلایەن گۆڤاری بەناوبانگی ئەمەریکی "Foreign Policy" لەلیستی 100 کاریگەرترین کەسایەتی جیهانی بۆ ساڵی 2015 دەستنیشانکرا، لە یەکەمین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خەڵاتەکەی پێشکەش بە 50 ملیۆن کوردی بێ وڵات دەکات.

هێلی لەڤ، لە پەیجی تایبەتی خۆیدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پۆستێکی بڵاوکردووتەوە، تێیدا دەڵێت "شانازی ده‌كه‌م وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ری جیهان بۆ ساڵی 2015 له‌لایه‌ن گۆڤاری به‌ناوبانگی ئه‌مەریكی فۆرین پالیسی خه‌ڵاتكرام، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و پشگیری و خۆشه‌ویستی ئێوه‌ی به‌ڕێزه بۆمن".

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا هێلی دەڵێت" ئه‌و خه‌ڵاته‌م پێشكه‌شه به 50 ملیون كوردی بێ وڵات دەکەم، هیوادارم به زووترین كات ببینهخاوهنی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ها پێشكه‌شه به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان دەکەم، كه ئێستا له سه‌نگه‌ره‌كانن و به‌رگری له ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن، لەگەڵ ئەوەشدا پێشكه‌ش به هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان دەکەم".

لە کۆتایی نووسینەکەیدا هێلی لەڤ سوپاسی ئەو کەسانە دەکات، کە بە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نامەو تەلەفۆن پیرۆزباییان لێکردووە.

گۆڤاری بەناوبانگی ئەمەریکی "Foreign Policy" لیستی 100 کاریگەرترین کەسایەتی جیهانی بۆ ساڵی 2015 بڵاوکردەوە، کە لە نێویدا هێڵی لەڤ و سەڵاحەدین دەمیرتاش وەک کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ناویان هاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین کەسایەتی سیاسی، ئابووری، زانستی و هونەری ، کە کاریگەریان لەسەر خەڵک جێهێشتووە، وەک ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا و پۆتین سەرۆکی رووسیا ناویان لە لیستەکەدا هاتووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ