ھەڵکەوت زاهیر دەبێتە گۆرانیبێژ

04-01-2015
رێكەوت سەلام
ھەڵکەوت زاهیر و شانیا
ھەڵکەوت زاهیر و شانیا
نیشانەکردن ھەڵکەوت زاهیر
A+ A-

رووداو – ھەولێر

لە نوێترین دەرکەوتنیدا، ئاوازدانەر ھەڵکەوت زاھیر گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە كاتێك گۆرانی لەگەڵ یەکێک لە قوتابییەکانی دەڵێتەوە.

لەم گرتە ڤیدیۆیەدا ھەڵکەوت زاھیر لەگەڵ گۆرانیبێژ "شانیا" گۆرانی ھەموو رۆژێکی ھونەرمەندی ناوبراو دەڵێتەوە و پێشدەچێت ئەم گرتە ڤیدیۆیە ماڵی ھەڵکەوت زاھیر بێت.

بۆ یەکەمجارە ھەڵکەوت زاھیری ئاوازدانەر لەگەڵ یەکێک لە کچەکانی لەكاتی گۆرانی گوتن گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبكاتەوە. گۆرانی ھەموو رۆژێک تێکستی حەمەسەعید ئیبراھیم-ەو هەڵكەوت زاهیر ئاوازی بۆ داناوە، گۆرانییەكەش یەکێکە لە تراکەکانی نێو ئەلبوومە کۆنەکەی شانیا.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە