رۆژ کەریم: دەمەوێت خەڵک ھێور بکەمەوە

04-07-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن رۆژکەریم
A+ A-
رووداو - سلێمانی

هونەرمەند رۆژ کەریم لە چەند رۆژی رابردوو گەڕایەوە سلێمانی و بڕیاریشە کۆنسێرتێکی گۆرانی بە ھاوکاری گرووپی سەھەند لەشاری سلێمانی ساز بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بۆ رووداو رۆژ کەریم گوتی:" سبەی کاژێر 10 شەو کۆنسێرتێکی گۆرانی لە سیتی سەنتەر لە شاری سلێمانی ساز دەکەم و لە نزیکەوە تێکەڵی ھەوادارانی خۆم دەبمەوە".

رۆژکەریم دەشڵێت: " ئەنجامدانی ئەم کۆنسێرتە لەو کاتە بۆ ئەوەیە کە ئیتر خەڵک تۆزێک باری دەروونی ھێور بکرێتەوە، چونکە لە ماوەی رابروودا تەنھا شەڕ بووە و ھیچی دیکەمان نەبیستووە لە ناخۆشی زیاتر.  لە داھاتووشدا دوو کلیپ و ھەروەھا چەند چالاکییەکی دیکەی ھونەری ئەنجامدەدەم".

رۆژ کەریم لە کۆتایی گوتی:" ئەم کۆنسێرتە بە خۆڕاییە بە ھاوکاری گرووپی میوزیکی سەھەند سازدەکرێت ".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە