رووداو - هەولێر
كاوڕ: ئاواتەكەی مانگی پێشووت كەمێ گۆڕانكاریی بەسەردا هات و لەم مانگەشدا هەوڵ دەدەی بە جددی كاری بۆ بكەیت. تەندروستیت بپارێزە لە گۆڕانی كەش و هەوا، هەواڵی شوێنە دوورەكان سەرقاڵت دەكات.
گا: هیچ فرسەتێك بە تەوای لەدەست ناچێت، هێشتا ئەگەرێك هەیە لەگەڵ ئەڤیندارەكەت بگەنە تێگەیشتنێكی نوێ، دەستكەوتنی هەندێك پارە دڵخۆشت دەكات.
جمك: هەست بە ئاسوودەیی دەكەیت. هەوڵ بدە درێژە بە گفتوگۆكان نەدەیت، چونكە ئەنجامێكی باشتر بەدەست ناخەن. دەتوانی كارێكی نوێ بكەیت یان كار لە شوێنێكی گرنگ بدۆزیتەوە.
قرژاڵ: كاتێكی باش نییە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی نوێ، ئەڤینداری لەگەڵ ئەو كەسانە رێكدەكەوێت كە داواكارییان زۆرە و پەلە دەكەن، بەڵام تۆ پێویستت بە كەسێكی هێمنە دڵنیاییت بداتێ. هاوبەشی لە كاردا باش نییە.
شێر: ئەم مانگە دەتوانی هەناسەیەكی ئاسوودەیی بدەیت و خۆت لە گرفت بەدوور بگریت. كاتێكی خۆش بەسەر دەبەیت ئەگەر هەنگاوەكانت هێمن و لەسەرخۆ بن. لە ئەڤینداریدا بەختێكی باش یاوەرت دەبێت.
فەریك: ئەم مانگە پەیوەندییەكان و سەردانەكانت زۆر دەبنەوە، هاوڕێی نوێ دەناسیت بەڵام هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە. كاتێكی باشە بۆ بەشداریكردن لە خولەكانی فێربوون وەك پیشە و زمانی نوێ.
تەرازوو: هەرچەندە هەوڵی جددی دەدەی، بەڵام ئەنجامەكەی دڵخۆشت ناكات، ئەم ماوەیە خەرجیەكانت زۆر دەبن، خێزان پێویستیان بە هاوكاری و كاتی زیاترە، پارەیەكت دەست دەكەوێت و چارەسەرێكی كاتیی پێ دەكەیت.
دووپشك: مانگی نوێبوونەوە و دەسپێكی ژیانێكی نوێیە، دەست بە ئەنجامدانی هەر كارێك بكەیت، ئەنجامێكی باش بەدەست دەهێنیت. چەند رێگایەكی نوێ لەبەر دەستت كراوە دەبێت و دەتوانی باشترینیان هەڵبژێریت.
كەوان: پێداویستییەكانی مرۆڤ هەرگیز تەواو نابن، ئەگەر تەنها بیر لە پارە و دەسكەوت بكەیتەوە رەشبینیەكەت زیاتر درێژە دەكێشێت. گوێ لە موزیك بگرە یان گەشتێك بكە با مێشك و جەستەت پشوویەك وەربگرن.
گیسك: ناخۆشیەكانت كۆتاییان دێت و كاتێكی نوێی ئاسوودەیی و گەشبینی دەست پێدەكات، لە ناختدا هەست بە بوونی هێزێك دەكەیت كە دەتوانیت لە یەك كاتدا چەند سەركەوتنێك بەدەست بهێنی.
سەتڵ: هەوڵ دەدەیت كەموكورتییەكان رێك بخەیتەوە و شێوازی مامەڵەت لەگەڵ چواردەورەكەت باش بكەیت. كاتێكی باشە بۆ ئەنجامدانی كارێك باری داراییت باش بكاتەوە. لە كاتی پێویستدا داوای هاوكاری بكە.
نەهەنگ: لەم مانگەدا هەست بە دڵنیاییەكی زیاتر دەكەیت، خێزانەكەت دڵنەواییت دەكەن لە هەوڵێكی سەرنەكەوتوو. كاتێكی باشە بۆ دروستكردنی پەیوەندیی ئەڤینداری یان داواكردن و هاوسەرگیری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ