رووداو ـ سلێمانی
سینەما سیروان، تەنها سینەمایەكە کە پێوەندی بەمێژووی سلێمانیەوە بێت، رۆژانە چاوەڕوانی بینەرانی سینەما دەكات، ئەوانەی رۆژانە سەردانی ئەو سینەمایە دەكەن لەنیوان 30 بۆ 40 كەسدان، خاوەن سینەماكە هۆكاری چۆڵبوونی سینەماكان دەگێڕێتەوە بۆ بازاڕ و تەلەفزیۆنەكان و دەڵێت "ئەو فیلمانەی خەڵكی حەز دەكات لە سینەما بیانبینێت، لە تەلەفزیۆنەكان بەخێرایی بڵاوی دەبێتەوە و لە بازاڕیشدا بە هەزار دینار دەستدەكەوێت".
تەها عەبدوڵڵا، خاوەنی سینەما سیروان، بۆ (رووداو) باسی لەوەكرد لەگەڵ ئەوەی رێژەیەكی زۆركەم لەبینەران سەردانی سینەما دەكەن، ئەوانیش بەشی زۆریان خەڵكی میوانن دەچن بۆ بینینی فیلمەكان.
گوتیشی "ئەگەر كار وابڕوات، سینەماكەی منیش وەكو دوو سینەماكەی دیكە، دەبێتە باڵەخانەیەكی بازرگانی".
لە كاتێكدا لە سلێمانی 3 سینەما هەبوون، تەنیا سینەما سیروان ماوە، كە لەساڵی 1957، لەسەر رووبەری 1700مەتر دووجا دروستكراوە، ئەم سینەمایە خاوەنی نزیكەی 350 فیلمی 35 ملیمە، كە نرخەكانیان لە نێوان 1500 بۆ 20 هەزار دۆلاردایە، بەگوتەی خاوەنی ئەم سینەمایە هەندێك لەو فیلمانەی لای ئەو هەن فیلمی دەگەمەنن و لە ئەوروپا بەدوایدا دەگەڕێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ