رووداو- ئاژانسەکان
میسر کە ساڵانە سەدان دراماو فیلم بەرهەمدێنێت، بڕیارە یەکەمین درامای کۆری لە کەناڵی فەرمی میسری نمایش بکات.
میدیایەکانی میسری بەسەرسوڕمانییەوە هەواڵی واژۆکردنی پرۆتوکۆڵی هاوکاری فەرهەنگی وهونەری نێوان میسرو کۆریای باشوریان بڵاوکردەوە، کە لەلایەن مەجدی لاشین سەرۆکی کەناڵی تەلەفزیۆنی میسری و کۆنسوڵی کۆری لە قاهیرە واژۆ کراوە.
بەپێی ئەم پرۆتوکۆڵە کۆریای باشوور درامای "خۆشەویستی لە بۆشایی ئاسمان" دەبەخشێتە کەناڵی میسری بۆ ئەوەی وەک یەکەمین درامای کۆری لە میسر نمایشی بکات، ئەمەش کاردانەوەی هونەرمەندان ودەرهێنەران وبەرهمهێنەرانی میسری بەدوای خۆی هێناوە.
لاشین سەرۆکی کەناڵی تەلەفزیۆنی میسری لای خۆیەوە خۆشحاڵی دەربڕیوە، بە پەیوەندیە هونەرییەی نێوان میسرو کۆریای باشوور، هەروەها دەشڵێت" زیاتر لە 20 ساڵە پەیوندی دبلۆماسی لە نێوان میسرو کۆریای باشوور هەیە، بەڵام ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی میسری پەیوەندی کولتوری وهونەری بنیاتدەنرێت، ئەمەش کاریگەری باشی بەسەر هەردوو وڵاتدا دەبێت".
ئەکتەران و بەرهمهێنەرانی میسری ئەم هەواڵە شۆکی کردوون، دەڵێن چۆن دەبێتە میسر کە سەرچاوەی بەرهەمهێنای دراماو زنجیرە تەلەفزیۆنیە درامای وڵاتێکی دیکە نمایش بکات، لەلایەکی دیکەوە ئێستا دەرهێنەرانی میسری لەبەر زۆری دراما کێشەی نەبوونی کاتی پێویستیان هەیە بۆ پەخشکردنی دراماکانیان، کەچی دراما لە وڵاتێکی دیکەوە هاوردە دەکەن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ