رووداو - ئاژانسەکان
ئەمە نمایشی بەرهەمێکی شانۆییە کە 16 ساڵ بەر لە ئێستا، دوایین نمایشی لە برۆدوەی لە نیۆیۆرک لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و وەک یەکێک لە بەرهەمە شانۆییە سەرکەوتووەکانی لە جیهانی شانۆدا دەناسرێت.
ئەم بەرهەمە شانۆییە بەناوی "کاتس"ـە و دوای 16 ساڵ جاریکی دیکە، بە ئامادەبوونی ستافی بەرهەمهێنان، لە شانۆی برۆدوای، نمایشکرایەوە.
"کاتس" لە جۆری بەرهەمە شانۆییە میوزیک ئامێزەکانە و ئەندرۆ وێبەر، ئاوازدانەری بەریتانی ئاوازی بۆ داناوە و ژمارەیەک ئەکتەری شانۆیی تێیدا بەشداربوونە.
ئەندرو وێبەر کە لە نمایشەکەدا ئامادەبوو، رایگەیاند "ئەمە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی دووەمییەتی، هێشتا ماویەتی. بەڕاستی زۆر دڵمخۆشە کە ئەمشەو بۆ سەیری رەوشەکە هاتوومە و بۆ جارێکیش بێت بوومەتە ئاوازدانەر، ئێستا پێویست ناکات بیر لە هیچ شتێکی دیکە بکەمەوە".
یەکەم نمایشی ئەم بەرهەمە شانۆییە لە ساڵی 1981 لە شانۆی وێست ئێند لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو و دواتر لە برۆدوەی لە نیۆیۆرک نمایشکرا.
نمایشی ئەم شانۆگەرییە لە برۆدوەی تا ساڵی 2000 بەردەوام بوو و لەم ماوەیەدا حەوت هەزار و 485 نمایشی پێشکەشکرا.
شانۆگەری میوزیک ئامێزی "کاتس" کە چەندین خەڵاتی لە بوارە جیاجیاکاندا بەدەستهێناوە، بە 15 زمان لە 30 وڵاتی جیهان نمایشکراوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ