بەختی رووداو

05-09-2016
ئایار فەلەکی
نیشانەکردن بەختی رووداو
A+ A-

رووداو - هەولێر 

كاوڕ: بەڕێوەبردنی كارەكانت زەحمەت دەبێت و هەندێكیان تووشی بەربەست دەبن، لە هەمانكاتدا دەرگایەك بۆ ئەڤینداری دەكرێتەوە كە ئەمەش سەرقاڵت دەكات و درەنگتر چارەسەری كێشەكان دەبینیتەوە. 

گا: لەم مانگەدا بیركردنەوە خەمبارت دەكات، خۆت لە رووبەڕووبوونەوە و دەمەقاڵێ‌ بەدوور بگرە. گۆڕانكاری لە كاری داراییدا باش نییە، ئەگەر بە نیازی كڕین یان فرۆشتنی شتی بەنرخیت دوای بخە باشترە.

جمك: هەوڵ بدە بە هێمنی هەنگاو بنێی، ئامانجەكەت بۆ چواردەورەكەت روون بكەرەوە بۆ ئەوەی پشتیوانیت بكەن. پەیوەندییەكی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێیەك ڕوو لە ئەڤینداری دەكات. 

قرژاڵ: زۆربوونی ئەو شتانەی دەبێ بیریان لێ بكەیتەوە ترس و راڕایی بۆ دروست كردووی، بەڵام بەردەوامبوونت لە هەوڵەكان ئومێدت پێدەبەخشێت، لە كۆتاییشدا بە سەركەوتوویی كارەكانت جێبەجێ‌ دەكەیت. 

شێر: ئەگەر شارەزایی تەواوت لەسەر بابەتێك نەبێت گفتوگۆی لەسەر مەكە، رەنگە رووبەڕووی بەرپرسیارێتیت بكەنەوە. لەگەڵ هاوڕێیەك پرۆژەكانتان یەكبخەن سوودی زیاتری دەبێت. 

فەریك: ئەستێرەكەت لە گەڕانەوەدایە، سەرقاڵ دەبیت بە چەند شتێكی لاوەكیەوە و ناتوانی كارە گرنگەكان ئەنجام بدەیت. پشوویەكی باش وەربگرە و هێندە بیری لێ‌ مەكەرەوە. 

تەرازوو: ئەستێرەی ڤینۆس لە كەلوەكەتدا خۆشەویستی كردوویت و كاتێكی باشە بۆ ئەڤینداری و هاوسەرگیری. دەتوانی بیرۆكەیەكی كۆن زیندوو بكەیتەوە و دەست بە ئەنجامدانی بكەیت.  

دووپشك: كەسانێك دەخوازن بەكارت بهێنن بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، پێویستە خۆت بە دوور بگریت لە كێشەی خەڵكانی دیكە، پلانێكی باش دیاری بكە كە دڵنیات بكات لە گەیشتن بە ئاواتەكەت. 

كەوان: حەز دەكەیت هەموو كارێك بكەیت كە جەستەت ماندوو بكات، بەڵام كارەكانی ماڵ بێزارت دەكەن. هەست دەكەیت تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت، لە خواردندا زیادەڕەوی مەكە و گرنگی بە وەرزش بدە.

گیسك: گرنگی بە خۆت بدە وەك گرنگی بە خەڵكانی دیكە دەدەیت. هەواڵێك لە دوورەوە خەمەكانت لەبیر دەباتەوە و گەشبین دەبیت بە داهاتوو. كاری بە كۆمەڵ باشترە لەوەی بە تەنیا كار بكەیت.


سەتڵ: پەرە بە تواناكانت بدە بۆ ئەوەی زاڵ بیت بەسەر گرفتەكاندا، سەرنجڕاكێش و خۆشەویست دەبیت و گرنگی بەخۆڕێكخستن و خۆڕازاندنەوە بدە. ئەگەر ویستیان بتكەنە لایەنێك لە كێبڕكێدا ئاگادار بە و مەیكە.

نەهەنگ: پلانی باش سەركەوتن مسۆگەر دەكات، گەشبینی و بڕوابەخۆبوونی بێ‌ بنەما ئەنجامەكەی بە باش ناشكێتەوە، بۆیە هەوڵی زیاتر بدە. گوێ‌ بۆ پێشنیاری خێزانەكەت بگرە ڕەنگە سوودێكی باشی هەبێت. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە