رووداو – ئاژانسەکان
خزم و کەسوکار خۆیان ئامادەکردبوو، بۆئەوەی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری محەممەد-ی کوڕی ئەستێرەی کۆمیدی میسری عادل ئیمام ئامادەبن، کە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت، بەڵام عادل ئیمام بۆ جاری دووەم ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی دواخست، بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک ئاشکرابکات.
بڕیاربوو ئاهەنگی هاوسەرگیری محەممەد عادل ئیمام، لەم هەفتەیەدا لە ناوچەی مەنسورییەی میسر بەئامادەبوونی خزم و کەسوکاری بووک و زاوا بەڕێوەبچێت، بەڵام جارێکی دیکەو بۆ جاری دووەم، عادل ئیمام ئەم ئاهەنگەی دواخست، بەبێ ئەوەی بووک و زاوا و خەسوو و خەزوورەکانیش هیچ شتێک ئاشکرابکەن.
عادل ئیمام بۆ یەکەمجار ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی لە رۆژی 15/8/2015 دواخست بەهۆی کۆچی دواییکردنی نوور شەریف، ئەکتەری بەنێوبانگی میسر و گوتی "چۆن ئاهەنگ بگێڕین و دڵخۆش بین لەکاتێکدا پرسەی هاوڕێیەکم بەڕێوەدەچێت؟ ".
محەمەد، کوڕی دووەمی ئەستێرەی میسری عادل ئیمام-ە، لە ساڵی 1984 لەدایکبووە و زانکۆی ئەمەریکی تەواوکردووە، بۆ یەکەمجار لەگەڵ باوکی لە فیلمی "کراکون فی الشارع" دەرکەوت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ