رووداو- ھەولێر
گۆران بەکر، برای ھونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر کە ئەویش گۆرانیبێژە و لە سوێد دەژی، دەڵێت ھەرگیز نایەوێت بەرھەمەکانی ئەردەڵان بڵێتەوە، یاخود ئەو بەرھەمانە بڵاوبکاتەوە کە براکەی بەر لە مردنی ئامادەی کردبوون.
گۆران بەکر بە (رووداو)ی گوت، براکەی بە شێرپەنجەیەکی دەگمەنی جگەر کۆچی دوایی کرد، کە لە یەک ملیۆن کەس تەنیا یەک کەس تووشی ئەو شێرپەنجەیە دەبێ.
گۆران دەڵێت خەڵکێکی زۆر پێی دەڵێن بۆچی بەرھەمەکانی ئەردەلانی برات ناڵێتەوە، یاخود ئەو بەرھەمانە بڵاوناکاتەوە کە بەر لە مردنی ئامادەی کردبوون، بەڵام ئەو دەڵێت "ھەرگیز ناتوانم ئەو کارە بکەم، ھەرگیز ناتوانم گۆرانییەکانی ئەو بڵێمەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ