رووداو دیجیتاڵ
مۆزەخانەی مادام توسۆ لە شاری ئۆرلاندۆی ئەمریکا، پەردەی لەسەر پەیکەرێکی نوێی مۆمیی سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی لادا.
دروستکردنی پەیکەرەکە نۆ مانگی خایاندووە و تیمێک کە لە 20 هونەرمەندی پسپۆڕ پێکهاتبوون، کاریان تێدا کردووە بۆ ئەوەی بە وردترین شێوە لە رووخسار و ستایلی ئەو خانمە هونەرمەندە بچێت.
پەیکەرەکە هەمان ئەو کراسە سوورەی لەبەردایە کە سێلینا گۆمێز لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی (MTV Video Music Awards)ـی ساڵی 2023 پۆشیبووی، کاتێک خەڵاتی باشترین گۆرانیی بۆ گۆرانییەکەی (Calm Down) بەدەستهێنا.
جلوبەرگ و وردەکارییەکانی پەیکەرەکە بریتین لە کراسێکی سووری درێژ، لەگەڵ خشڵی ئەڵماس و پێڵاوێکی پاژنەبەرز. قژی سیلینا بەشێوەیەکی رێک و سادە داهێنراوە بۆ ئەوەی گوارەکانی بە جوانی دەربکەون.
نمایشکردنی پەیکەرەکە هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئاهەنگی ئەمساڵی خەڵاتەکانی (MTV)، کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە 7ـی ئەیلوولی 2025 بەڕێوەبچێت.
.jpg)
.jpg)

.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ