لەجیاتی دالیا هێرش دەكرێتەسەر فێنك

06-10-2014
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن فێنك محەممەد
A+ A-

رووداو – هەولێر

بەهۆی نەزانی و قەزاوەتی پێشوەخت كە لە كوردستان باوە، فێنك محەممەد، شاجوانی كوردستان دەكەوێتە بەر هێرش، گوایە بە جلوبەرگی نەشیاوەوە دەركەوتووە.

فێنك گوتی لەوەتای شاجوانی ئینەرنێت بە جلی سەر دەریاوە دەركەوتووە، رۆژانە خەڵك پەیوەندی پێوە دەكەن و هێرشی دەكەنەسەر.

لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت "زۆر كەس تەلەفۆنم بۆ دەكەن، یان نامەم بۆ دەنێرن و قسەی ناشیرینم پێدەڵێن، وادەزانن من بووم خۆم رووت كردووەتەوە، چونكە دەزگاكانی راگەیاندن گوتیان شاجوان خۆی رووتكردووەتەوە، نازانن ئەوەی لەو وێنانەدا دەركەوتووە دالیا حەسەن شاجوانی ئینتەرنێت بووە، نەك شاجوانی كوردستان".

دالیا كە ئێستا لە تایلاندە بۆ بەشداری لە پێشبڕكێیەكی جیهانی، لە رۆژانی رابردوودا بە جلوبەرگی سەر دەریاوە دەركەوت و بەوەش جەنگی دژی داعش و كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدای بۆ ماوەی چەند رۆژێك لەبیری خەڵك بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە