ئەنتۆنی هۆپکینز: هاوژینەکەم دەڵێت ئۆتیزمت هەیە

06-11-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەنتۆنی هۆپکینز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنتۆنی هۆپکینز، ئەکتەری ناسراوی هۆڵیوود، ئاشکرای کرد، هاوژینەکەی لەو بڕوایەدایە ئەو ئۆتیزمی هەبێت، بەڵام ئەو خۆی باوەڕی بەوە نییە و بە "قسەی بێمانا" ناوی دەبات.
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (زە سەندەی تایمز) کە رۆژی شەممە، 1ـی تشرینی دووەم بڵاوکراوەتەوە، ئەنتۆنی هۆپکینز (87 ساڵ)، ئاشکرای کرد، هاوژینەکەی، ستیلا ئارۆیڤ، گوتویەتی رەنگە تووشبوویەکی نەخۆشیی ئۆتیزم بێت.
 
هۆپکینز براوەی خەڵاتی ئۆسکار، گوتیشی: "من خولیای ژمارەم. خولیای وردەکارییم هەیە. حەزم لەوەیە هەموو شتێک رێکخراو بێت، هەروەها لەبەرکردن". 
 
ئەو ئەکتەرە جیهانییە، لەبارەی دەستنیشانکردنە نافەرمییەکەی هاوژینەکەیەوە گوتی: "نەمدەزانی باسی چی دەکات. تەنانەت باوەڕیشی پێ ناکەم".
دەستنیشانی ئەسپێرگەر پێشتر وەک حاڵەتێکی پزیشکیی جیا دەناسرا، بەڵام ئێستا دەکەوێتە ژێر چەتری فراوانتری (نەخۆشییەکانی سپێکترەمی ئۆتیزم - ASD). 
 
هەڤپەیڤینەکەی هۆپکینز کە هاوکاتە لەگەڵ بانگەشەی راگەیاندن بۆ کتێبی یادەوەرییەکانی بە ناوی (We Did OK, Kid). لە ئەڵقەی 25ـی تشرینی یەکەمی پۆدکاستی (The Interview)ـی نیویۆرک تایمزدا، ئەکتەرە دێرینەکە باسی لە ململانێکانی لەگەڵ خواردنەوەی کحول کرد و ئەو ساتەی بیرهاتەوە کە تێیدا زانیبووی ئالوودە بووە.
 
ئەو ئەستێرە سینەماییە، لە کانوونی دووەمدا، 49 ساڵەی وازهێنانی لە خواردنەوەی کحولی کردەوە، گوتیشی: "لێرە لە کالیفۆرنیا سەرخۆش بووم و ئۆتۆمبێلەکەم لێدەخوڕی و هیچم بیرنەمابوو، هیچم نەدەزانی بۆ کوێ دەچم، کاتێک بۆم دەرکەوت کە دەمتوانی کەسێک بکوژم - یان خۆم".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە فیلمی  (Avatar: Fire and Ash)

بەشی سێیەمی (Avatar) لە سینەماکانە و لە چین 17 ملیۆن دۆلار بەدەستهێناوە

فیلمی (Avatar: Fire and Ash)ـی جەیمس کامیرۆن، لە نمایشە بەراییەکانی رۆژی پێنجشەممەدا لە ئەمریکای باکوور 12 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، ئامانجی بەرهەمهێنەرانی کۆتاییهێنانە بە 2025 بە بەهێزترین فیلمی ساڵ.