رووداو- هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی ئاریانا گراندی دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکلیپی "thank u, next" زیاتر لە 125 ملیۆن بینەری تێپەڕاند.
ئەم خانمە هونەرمەندە لە پێنج رۆژدا توانیویەتی ئەم ژمارە زۆر بینەرە بۆ کلیپەکەی کۆبکاتەوە.
هەرچەندە لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆکلیپەدا زۆر رەخنەی لێگیرا،کە لاسایی زۆر لە ڤیدیۆکلیپ و فیلمەکانی کردووتەوە، بەڵام هەر جەماوەری زیاتر بووە.
ئەم ڤیدیۆکلیپە لە دەرهێنانی هانا لۆکس داڤیس-ی تەمەن 32 ساڵە، و لە بەرهەمهێنانی ئان گراندە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ