رووداو- سلێمانی
دەرهێنەر جەلیل زەنگەنە دەڵێت ناتوانێ كار لە بەشی چوارەمی درامای گەردەلوول بكات، چونكە جگە لەوەی نەخۆشە وەكو جارانیش بەرگەی سەرما و چوونە شاخ ناگرێ و بۆ كاتێكی نادیار دوایخستووە.
زەنگەنە كە سێ بەشی لە گەردەلوول بەرهەمهێناوە و لە كۆتایی هەر بەشێكیشدا دەڵێت گەردەلوول بەردەوامە، نوێترین كاری خۆی بۆ (رووداو) ئاشكرا كرد و گوتی "ئێستا خەریكی نووسینی سیناریۆی درامایەكی 25 ئەڵقەییم و رەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی بكەین". گوتیشی "دراماكە باس لە خۆشەویستی دەكات و 50 ئەكتەر بەشداریی تێدا دەكەن كە زۆربەیان قوتابی كۆلیژی هونەرە جوانەكانن".
سەبارەت بە بەشی چوارەمی گەردەلوولیش گوتی "بە داخەوە بە باشی ناتوانم كارەكانی درامای گەردەلول تەواو بكەم، چونكە ماندووبوونێكی زۆری دەوێت و تاقەتی شاخ و سەرمام نەماوە، ناشبێ بە كەموكوڕییەوە كارەكانی ئەم درامایە بكەم، چونكە درامایەكی مێژووییە ، بەڵام بۆ كاتێكی نادیار دوامخستووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ