بەوێنە.. مایکڵ جاکسۆن بە 100 نەشتەرگەری رووخساری شێواند

07-02-2015
هەڵات رێبوار
نیشانەکردن مایکڵ جاکسۆن
A+ A-
رووداو -daily mail

مایکڵ جاکسۆن، شای پۆپی ئەمریکی لە ماوەی ژیانیدا بەهۆی گۆڕانی شێوەی رووخساری، بەردەوام مشتومڕی دروستدەکرد و بەتایبەت لەبەرئەوەی رەنگی پێستی لە رەشەوە بۆ سپی قەوقازی گۆڕی.

نەشتەرگەرییە جوانکارییەکانی مایکڵ لە نەشتەرگەرییەک بۆ گۆڕینی شێوەی لووتییەوە دەستیان پێکرد، بەڵام دواتر پێیان ئاڵوودەبوو و تاوەکو کۆتایی ژیانی لە ساڵی 2009 نزیکەی 100 نەشتەرگەری جوانکاری بۆ رووخساری ئەنجامدابوو کە لەجێگای ئەوەی جوانی بکەن رووخسارییان شێواندبوو.

دۆکیومێنتێکی نوێ دەربارەی ئاڵودەبوونی جاکسۆن بە نەشتەرگەری جوانکاری سازکراوە و تێیدا لە رێگای پڕۆگرامی نوێی کۆمپیوتەرییەوە وێنەی رووخساری جاکسۆن نیشاندراوە و دەریدەخات کە ئەگەر جاکسۆن نەشتەرگەری جوانکاری نەکردبا، شێوەی چۆن دەبوو.
















 بەپێی دۆکیمێنتەکە ئەگەر جاکسۆن نەشتەرگەری نەکردبا بەم شێوەیە دەبوو





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە