رۆژین بانگهێشتی دادگا دەکرێت

07-02-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن رۆژین
A+ A-

رووداو – هەولێر
 
دادگای تاوانەکانی تورکیا، بانگهێشتی رۆژین، خانمە هونەرمەندی کورد دەکات بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی گیانلەدەستدانی ئەو 3 پۆلیسە بکات، کە ساڵی رابردوو لەکاتی پارێزگاریکردن لەو هونەرمەندە، لە ئامەد گیانیان لەدەستدا.
 
ساڵی رابردوو، 3 پۆلیس کە پاسەوانی خانمە هونەرمەندی کورد رۆژین بوون، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان گیانیانلەدەستدا، ئەمەش لە کاتێکدا کە رۆژین خۆشی لەگەڵ ئەو پۆلیسانە بوو، بەڵام تەنانەت برینداریش نەبوو.
 
دادگای تاوانەکانی تورکیا، بانگهێشتی رۆژین دەکات، بۆ ئەوەی لە دادگا ئامادەبێت و روونکردنەوە لە بارەی چۆنیەتی رووداوەکە بدات، چونکە داواکاری گشتی گومانی لا دروست بووە، چونکە رۆژین لەو رووداوە تەنانەت برینداریش نەبووە.
 
رۆژین لەو بارەیەوە دەڵێت، "من هیچ ئاگادارییەکم بۆ نەهاتووە بۆ ئەوەی لە بەردەم دادگا ئامادە بم، بەڵام ئەگەر داوام لێ بکرێت، بێ گومان ئامادە دەبم، خۆشم لەو رووداوە لە مردن رزگارم بوو، بۆ ئەو 3 پۆلیسەش کە گیانیانلەدەستدا زۆر خەمبار بووم و چەندین جاریش دووای رووداوەکە سەردانی خێزانی پۆلیسەکانم کردووە".





کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە