رووداو- هەولێر
زانا ئاسیا (زانای تار) گۆرانییەكی هونەرمەندی كۆچكردوو محەممەد ماملێ تۆماردەكاتەوە. لە گۆرانییەكەدا 11 ئامێری میوزیك بەكاردەهێنێ.
زانا ئاسیا بە (رووداو)ی راگەیاند "نوێترین كاری هونەریم دابەشكردنی میوزیكی بوو بۆ گۆرانییەكی هونەرمەندی كورد محەممەدی ماملێ، كە بە دەنگی هونەرمەند نیما چایچی گوتراوەتەوە، بەڵام هەر خۆم بەتەنیا 11 ئامێری میوزیكم لەنێو ئەو گۆرانییەدا ژەنیوە".
زانا دەربارەی كلیپكردنی ئەو گۆرانییە دەڵێت "لە کلیپەکەدا بۆ ژەنینی هەر ئامێرێک جلوبەرگی جیام لەبەرە و شێوازم جیاوازە".
سۆران سۆرانی، دەرهێنەر و وێنەگری ڤیدیۆكلیپەكەیە، کە لە لەندەن تۆماركراوە و بەمنزیكانە بڵاودەكرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ