هەواڵێک لە بارەی مردنی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا

07-04-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە چەندین لاپەڕە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەواڵێک لە بارەی مردنی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا بڵاوکراوەتەوە، کەسێکی نزیک لەو هونەرمەندەش ئەم هەواڵە رەتدەکاتەوە.

لە چەندین لاپەڕە لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، گوایە دوێنی 6-ی ئەم مانگە، زەکەریا عەبدوڵڵا لە شاری ماڵمۆ لە وڵاتی سوێد بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێن کۆچی دواییکردووە، بەڵام کەسێکی نزیک لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، "هەواڵی مردنی زەکەریا عەبدوڵا دوورە لە راستی و ئەو هونەرمەندە ئێستا لە دەرەوەی وڵات خەریکی ژیانی خۆیەتی".

زەکەریا عەبدوڵڵا بە یەکێک لە بەناوبانگترین هونەرمەندەکانی کورد دادەنرێت، خاوەنی 7 ئەلبومی گۆرانییەو لە ساڵی 2010 دواین ئەلبومی گۆرانی بەناوی لاپەڕەی سپی بڵاوکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە