کۆپی نوێی "The Magnificent Seven" بەرهەمهێنرا

09-05-2016
پەسار فایەق
رووداو
رووداو
A+ A-
هەولێر- ئاژانسەکان

فیلمە پڕیینەر و پڕداهاتەکان، یاخود ئەوانەی چیرۆکی بەهێزیان هەیە و لە ئاستێکی هونەری بەرزدان، بەشی دیکە یاخود کۆپی نوێیان لێوە بەرهەمدێت.


"The Magnificent Seven" یەکێک لە فیلمە سینەماییە کاوبۆییەکانی هۆلیوودە، تێیدا باس لە ژمارەیەک کەس دەکات کە لە ململانێدان بۆ بەدەستهێنانی پارە و زەوی، هەروەها بەرگری خەڵکی گوندێک لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان، بەشێکی دیکەی چیرۆکەکەیە.

لەم فیلمە سینەماییەدا ئانتوان فۆکوا کاری دەرهێنەریی کردووە و دێنزل واشنتۆن، هێلی بێنێت و کریس پارت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

بڕیارە کۆپی نوێی ئەم فیلمە سینەماییە کە لە جۆری فیلمە ئەکشن و سەرکێشییەکاندایە، لە 23 سێپتێمبەری ئەمساڵدا لە هۆڵ سینەماییەکانی ئەمریکا و جیهاندا نمایشبکرێت.

ئانتوان  فۆکوا، دەرهێنەری کۆپی دووەمی ئەم فیلمە سینەماییە، رایگەیاند، ئەو لە تێڕوانینی خۆیەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەم فیلمە کردووە.

کۆپی یەکەمی ئەم فیلمە سینەماییە لە ساڵی 1960 بەرهەمهاتووە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە و داهاتی زۆری بەدەستهێناوە.

لە کۆپیی یەکەمی ئەم فیلمەدا، جۆن ستۆرگێس کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و یال برینەر و ستیڤ مەکوین رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە