رووداو-هەولێر
فیلمی هەنسکی ئاسمان، فیلمێکی درێژی دەرهێنەری گەنج، شەهرام قادرە، کە زیاتر لە 4 مانگە بە ستافێکی 75 کەسی، کاری وێنەگرتنی لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، هەفتەی رابردوو کۆتایی گرتەی ئەم فیلمە لە گوندی دارە بزمارە نزیک پیرمام گیرا.
فیلمەکە باس لە هەستی بەرەنگاربوونەوە و بەرخودانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ساڵی 1975 تاوەکو شەڕی ئێستا دژ بەداعش دەکات، بڕیاریشە یەکەمین نمایشی ئەم فیلمە لە سینەماکانی کوردستان بێت.
ئێرە گوندی دارە بزمارەیە، فیلمێکی سینەمایی کوردی لێرە تۆمار دەکرێت، کە خەبات وبەرخودانی پێشمەرگەی کوردستان نیشاندەدات.
فیلمی سینەمایی (هەنسکی ئاسمان) باسێکی مێژوویی ساڵانی شۆڕشی ١٩٧٥و هەستی بەرەنگاربوونەوە و بەرخودانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەخاتەڕوو ، هەربۆیە دەرهێنەر لە فیلمی هەنسکی ئاسمان زۆر بە ووردی ژیانی مێژوویی دەخاتەروو.
ستافی فیلمەکە هەموویان بە گوڕو تینێکی زۆرەوە لەژێر تیشکی گەرمی خۆرەوە لە کارکردن بەردەوامن، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان پێشمەرگەو خەڵکی ناوچەکە خۆبەخشانە لەم فیلمەدا کار دەکەن.
چیرۆكی فیلمهكه له چهند بهشێك پێكدێت بهشێكی كۆمهڵایهتیو بهشێكی مێژووییو سیاسی ئێستا نیشاندەدات، هاوکات ستافی فیلمەکەش دەیانەوێت یەکەم جار بینەری کورد لهسینهماكانی كوردستان بیبینن.
ئهم فیلمه لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەمدێت و راژان عهزیزو رهشوان ئیبراهیم بهرههمهێنەری سەرەکی فیلمەکەن و سیناریۆ و دەرهێنانی لەلایەن شەهرام قادرەوە جێبەجێکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ