چەند وێنەیەکی دەگمەنی زەکەریا عەبدوڵڵا بڵاودەبێتەوە

07-09-2015
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن زەکەریا عەبدوڵڵا
A+ A-
رووداو - ھەولێر

بێدەنگبوونی زەکەریا عەبدوڵڵا-ی گۆرانیبێژ رۆژێک و دووڕۆژ نییە، بەڵکو زیاتر لە 5 ساڵە، لەو ماوەیەشدا ئەو لە ھیچ بۆنە و کۆنسێرتێک بەشداری نەکردووە و بەدەگمەن وێنەی تازەشی بڵاودەبێتەوە.

رووداو لەرێگەی چەند سەرچاوەیەکی تایبەتییەوە چەند وێنەیەکی بڵاونەکراوەی زەکەریا عەبدوڵڵا دەستکەوتووە، کە دەریدەخەن دوای زیاتر لە پێنج ساڵ لە دابڕان لە هونەردا زەکەریا هەر وەکو خۆیەتی.

بەشێکی زۆر لە ھونەرمەندان و ھەوادارانی دەڵێن، بێدەنگبوونی زەکەریا کاریگەریەکی زۆری لەسەر ھونەری کوردی هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا
تۆمارگاکانی کوردستان تاوەکو ئێستاش بەرھەمەکانی زەکەریا دەفرۆشن و دەڵێن: " رۆژانە خەڵک دێن کە داوای بەرھەمی زەکەریا دەکەن".










 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە