بۆ یەکەمجار جاکی چان دێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

08-10-2015
رێكەوت سەلام
رووداو
رووداو
نیشانەکردن جاکی چان
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان
 
جاکی چان، ئەکتەری بەناوبانگی سینەمایی ھۆڵیوود، بۆ یەکەمجار فیلمێک لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا وێنەدەگرێت و ستافێکی ١٠٠ کەسی لەگەڵدایە.
 
 نوێترین فیلمی ئەو ئەکتەرە چینییە بەناوی کۆنگفو یۆگا-یە و لە دەرھێنانی ستانلی تونگە، کە فیلمێکی ھاوبەشی وڵاتی چین و ھیندستانە.

 بە ھۆی بەرزی باڵەخانەکانی دوبەی و شوێنە گەشتیارییەکانی، بەرھەمھێنەرانی ئەم فیلمە بڕیاریان داوە کاری وێنەگرتنی فیلمەکەی تێدا ئەنجامبدرێت.

لێژنەی سینەمایی دوبەی لەبارەی کەرتی سینەما لە وڵاتەکەیاند  لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە بەرھەمھێنەرانی سینەما بۆ وێنەگرتنی فیلمەکانیان روویان لە دوبەی کردووە، ئەمەش لە رووی گەشتوگوزارەوە سوودێکی زۆری بۆیان ھەبووە.

جاکی چان، لە  ٧ مانگی نیسانی ساڵی ١٩٥٤ لە ھۆنگ کۆنگ لە دایک بووە، یەکێک بووە لەشسوکترین ئەکتەرانی دونیا کە ھەمیشە جوڵەی جیاواز بەکاردەهێنێت لە فیلمەکانیدا =.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە