رووداو – هەولێر
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو، شاکیرا ئەستێرەی کۆڵۆمبی، وێنەی قاچی منداڵەکەی خۆی و پێکی بڵاوکردەوەو ملیۆنان بینەری هەبوو، ئەمڕۆ ئەو ئەستێرەیە بۆ یەکەمین جار وێنەی تەواوی منداڵە چەند رۆژییەکەی بڵاودەکاتەوە.
بڵاوکردنەوەی یەکەمین وێنەی شاکیرا و پێکی، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی رێکخراوی یونسێف بۆ پاراستنی منداڵانی جیهانەوە دێت.
منداڵەکەی ئەو دوو ئەستێرەیە ناوی ساشایەو لە 29 ـی کانوونی دووەمی 2015، لە کاتژمێر 9:45 ی ئێوارە لە شاری بەرشەلۆنە لە دایکبووە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ